کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگادارییەک لەلایەن بەشی دارایی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتەوە

10:17 - 13 رەزبەر 2722

بۆ ئاگاداریی دۆستان، ئۆگران و دڵسۆزانی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران!

 هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن پاش دەستپێکی ڕاپەڕینی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ڕێژیمی کۆنەپەرست و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی تایبەتیی خۆی بۆ جارێکی دیکەش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. هەر لەم چوارچێوەدا زۆر کەسایەتیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە دەرەوەی وڵات پەیوەندییان پێوە گرتووین و خوازیاری هاوکاری و وەڕێخستنی کەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بنەماڵەکانی حیزبی دیموکڕات بوون. لەلایەن بەشی دارایی لە دەرەوەی وڵاتەوە، وێرای سپاس و  پێشوازی لە هاوکاری و بەهاناهاتنی ئەم دڵسۆزانە، هەر لەم ڕێگایەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە یارمەتی خۆتان بۆ ئەکاونتی  ئەنجوومەنی بەیان بۆ ئەم ژومارە حیسابەی خوارەوە بنێرن.

سپاس بۆ هەستی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانەتان!

BEYAN 
IBAN SE58 9500 0099 6042 0304 2918
BIC NDEASESS

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران 
بەشی دارایی دەرەوەی وڵات 
٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢