کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:56 - 13 رەزبەر 2722

لاوانی تێکۆشەری کورد لە درێژەی خۆپیشاندانەکانیان دژی ڕێژیمی تاران بە چالاکیی تەبلیغی نا بە ڕێژیمی ئێران دەڵێنەوە.

لە شاری کامێران لاوان بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تاران دەربڕی.

هەروەها بە نووسینی دروشمی "مەرگ بەر خامنەیی" جینایەتەکانی ناوبراویان لە کوردستان و ئێراندا مەحکووم کرد.

خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بە نووسینی دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.