کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی لە بەرانبەر یەکدەنگیی خەڵكدا تەسلیم بوونە

14:40 - 13 رەزبەر 2722

خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران بووەتە هۆی ئەوەیکە کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمی ئێران لە بەرانبەر یەکدەنگیی خەڵكدا تەسلیم بن.

کۆبوونەوەیەک کە لە زانکۆی تاران گیراوە و بەشێک لە کاربەدەستانی باڵای پێشووی ڕێژیمی ئێرانیش بەشدار بوونە، باسیان لەوە کردووە کە سیستمی سیاسیی حوکمڕانی سیستمێکی ناکارامەیە و سەرکوتی خەڵکی ناڕازیش هیچ سوودێکی نییە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری پێشووی دەرەوی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان وتوویەتی هەڵەیە ئەگەر پێمانوابێت دەتوانین خەڵک لەبەر چاو نەگرین.

مەهدی سەنایی باڵوێزی پێشووی ڕێژیمی تاران لە ڕووسیە دانی بەوە داناوە کە خەڵک متمانەیان بە دەسەڵات نەماوە.

ئەو کاربەدەستانەی ڕێژیمی ئێران بە نیگەرانییەوە باسیان لە دۆخی ئێستا کردووە و هەروەها ڕەخنەیان لە خۆیان گرتووە کە سەرکوتی خەڵک سوودی نییە.