کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی سیدەکان و بەرزاییەکانی سەقەر و بەربزین تۆپباران کرا

14:47 - 13 رەزبەر 2722

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ١٢ـەمین ڕۆژ لە ڕێگای تۆپخانەکانی خۆی هێرشی کردەوە سەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستدرێژییەکانی خۆی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە تۆپ و کاتیوشا ناوچەی سیدەکان و بەرزاییەکانی سەقەر و "بەربزینـ"ـی تۆپباران کردووە.

ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لە هێرشانەدا شوێنی خەڵکی مەدەنیش تۆپباران دەکات بەڵام هەتا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

زیاترلە یەک حەوتوویە کە ڕێژیمی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات و بەم هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بە خەڵكی ناوچەکە گەیشتووە.

ئەو تۆپبارانانە لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانی مەحکووم کراوە.