کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێلێڤیزیۆنی "ئەلمنار" بێڕێزی بە شەهید "ژینا ئەمینی" کردووە

15:45 - 13 رەزبەر 2722

تێلێڤیزیۆنی "ئەلمنار" لە تێلێڤیزیۆنەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بێڕێزی بە شەهید "ژینا ئەمینی" کردووە.

تێلێڤیزیۆنی "ئەلمنار" کە سەر بە گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنانە و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی ماڵی لێ دەکرێت لە بەرنامەیەکدا هێرش دەکاتە سەر "ژینا ئەمینی" و وەک کەسێکی "تێرۆریست" لە قەڵەمی دەدات.

ئەو تێلێڤیزیۆنە بڵاوی کردووەتەوە کە "ژینا ئەمینی" کەسێکی "تێرۆریست" بووە کە بۆ کاری تەقینەوە ڕۆیشتبووە نێو بنکەی پۆلیس.

ئەو میوانەی تێلێڤیزیۆنی "ئەلمنار" باسی لەوە کردووە  مەهسا (ژینا) ئەمینی کەسێکی تێرۆریست بووە و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیلش هەبووە و تەنیا بۆ کاری تێرۆریستی ڕۆیشتبووە نێو بنکەی پۆلیس هەتا ئەمنییەتی وڵات بشێوێنێ.

ڕێژیمی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی جینایەتی خۆی بەرانبەر بە کوشتنی "ژینا ئەمینی" لە هەموو ڕێگایەک کەڵک وەردەگرێت بەڵام کوشتنی ژینا بۆ بەهۆی ڕاپەڕینی کوردستان و ئێران.