کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییه تەبلیغییەکان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەردەوامە

15:58 - 13 رەزبەر 2722

لاوانی تێکۆشەری کورد لە درێژەی خۆپیشاندانەکانیان دژی ڕێژیمی تاران بە چالاکیی تەبلیغی "نا" بە ڕێژیمی ئێران دەڵێنەوە.

لاوانی قارەمان بە نووسینی دروشم دژ بە ڕێژیمی ئێران لە هەموو شوێنەکانی شاری "شاهۆ" سەر بە ڕوانسەر بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تاران دەربڕیوە.

لاوانی نیشتمان بە نووسینی دروشمی "مەرگ بەر خامنەیی" و "ژن، ژیان، ئازادی" پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دەربڕی.

لە درێژەی ئەو چالاکیانەدا لە شاری کامێران لاوان بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تاران دەربڕی.

خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بە نووسینی دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.