کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانی ڕێکخراوی کولتووری و سیاسیی تورکەمەن سەحرا لە مانگرتنی گشتیی کوردستان

16:22 - 9 رەزبەر 2722

ڕێکخراوی کولتووری و سیاسیی تورکەمەن سەحرا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، پشتیوانیی لە بانگەوازی حیزبە کوردییەکان بۆ مانگرتنی گشتی کرد.
لە سەرەتای ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕابوون و سەرهەڵدانی سەرتاسەری هەنووکە لە ئێران کە بە ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بە کوشتنی هۆڤانەی کچە کوردێک لە گرتنگەیەکی تاران دەستی پێ کرد، سەرکردەکانی ڕێژیمی ئیسلامی داماو و دەستەوەستان کرد. بەڵام ئەوان بەجێگای بیستنی داخوازییە ڕەواکانیان و پاشەکشە لە هەڵویست و بۆچوونەکانییان جارێکی دیکە بە شێوازی پڕ لە توندووتیژی و دوژمنکارانە هەوڵێ بەلاڕیدا بردنی دەدەن بەجۆرێک هەتا ئێستا سەدان کەسییان کوشتووە. هەروەها لە ٦ی ڕەزبەر بە مووشەک و دڕۆنی خۆتەقێن بارەگا و شوێنی نیشتەجێ بوونی حیزبە کوردییەکانییان زۆر نامرۆڤانە بۆمباران کرد.

ڕێکخراوی کولتووری و سیاسی تورکەمەن سەحرا ئەو هێرشە هۆڤانەیە بەتوندی ئیدانە دەکات هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر دەردەبڕین و داوا لە خەڵکیی ئازادیخوازی تورکەمەن سەحرا دەکەین وێڕای کوردستان هاوئاهەنگ بن.