لاوانی تێکۆشەری کورد لە درێژەی خۆپیشاندانەکانیان دژی ڕێژیمی تاران بە چالاکیی تەبلیغی "نا" بە ڕێژیمی ئێران دەڵێنەوە.
لاوانی شۆڕشگێڕ لە قەسری شیرین بە نوسینی دروشمی وەک: "ڕاپەڕینی ژینا، بژی حیزبی دێموکرات و مەرگ بەر خامنەیی" جینایەتەکانی ڕێژیمی تارانیان مەحکووم کرد.
لە ڕۆژاونی ڕابردوودا لاوانی قارەمان بە نووسینی دروشم دژ بە ڕێژیمی ئێران لە هەموو شوێنەکانی شاری "شاهۆ" سەر بە ڕوانسەر بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تاران دەربڕیوە.
لاوانی نیشتمان بە نووسینی دروشمی "مەرگ بەر خامنەیی" و "ژن، ژیان، ئازادی" پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دەربڕی.
لە درێژەی ئەو چالاکیانەدا لە شاری کامێران لاوان بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تاران دەربڕی.
خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بە نووسینی دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.