کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکاران خوازیاری درێژەدان بە ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانن

11:37 - 14 رەزبەر 2722

کۆمیتەی سەرتاسەریی خوێندکارانی کوردستان، بەمەبەستی هاواهەنگیی زیاتر بۆ درێژەدان بە ناڕيزایەتییەکانی خوێندکاران و قوتابییان، بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.

لەم بانگەوازەدا داوا کراوە کە ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، ناڕەزایەتییەکان بچنە قۆناغێکی نوێوە و تا دەکرێ یەکگرتووتر و تۆکمەتر ناڕيزایەتییەکان درێژە پێ بدەن.

کۆمیتەی سەرتاسەریی خوێندکارانی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە ڕادیکاڵ بوون و ئینقلابی بوونی ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارە، ڕایگەیاندوووە کە پێویستە بۆ بەهێزترکردنی هێزی ڕادیکاڵی خوێندکاران، ناريزایەتییەکان لە زانکۆکان بێنە دەرەوە و لەگەڵ خەڵک بێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی مافە پێشێلکراوەکانیان دەستەبەر بکەن.

لەم راگەیەندراوەدا هاتووە: "کۆمەڵێک لە ساندیسی و جیرەخۆرەکانی حکوومەت بە پڕوپاگاندا و بلاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ دژی خوێندکاران، دەیانەوێ پێش بە ناڕيزایەتییەکانی خوێندکاران بگرن، داواتان لێ ئەکەین ئیزنی ئەم کارەیان پێ مەدەن و بەشێوەی هاواهەنگ و یەکگرتوو لە ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەرەوە ەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە سێڕێیانی ئەدەبی سنە کۆببینەوە و هەتا مەیدانی ئێقباڵ ڕێپێوان بکەین و بە مستی گرێکراوی خۆمان خوازیاری ڕووخانی حکوومەتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی بین."

ئەوان لەم بانگەوازەدا داوایان لە خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری، ئازاد، حلمی کاربۆردی ، پەیام نوور و باقی زانکۆکان کردووە کە هەموویان لە شوێن و کاتی دیاریکراودا کۆ ببنەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببرن.