ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ڕەزبەر، نوێنەرانی سیاسیی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "بەرپرسی شۆرای ڕێبەریی جبهەی مللەل بۆ مافی چارەی خۆنووسین"، لە پارلەمانی فیدراڵ لە شاری ئۆتاوا دیدارێکیان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی دادگوستەری، وەرزێڕی، بێهداشت و ژینگە و ژمارەیەک نوێنەری پارلەمان پێک هێنا.
بەڕێزان تەها حەسەنیانی و سەلاح ئەبوو شەریف ئەحوازی، لەم دیدارەدا ئاخرین گۆڕانکارییەکانی ئێران و هەلومەرجی خەباتی نەتەوەکانیان خستە بەر باس و پەرژانە سەر ڕێژە و جۆری سەرکوتکارییەکانی ئەم دواییانەی ڕێژیم بەنیسبەت کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە لایەن ڕێژیمەوە.
بەڕێزان تەها حەسەنیانی و سەلاح ئەبوو شەریف ئەحوازی، لە ڕاپۆرتێکدا داخوازییەکان و چاوەوانییەکانی نەتەوەکانیان بەپێشکەشی وەزیران ونوێنەرانی پارلەمان کرد:
ـ پێشگرتن لە چوونی تاوانبارانی جینایەتەکانی دژ بە نەتەوەکان بۆ کانادا
ـ پشتیوانیی کانادا لە مافی خۆپیشاندەران و نەتەوەکان لە کۆڕێ گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و شۆرای ئەمنییەت
ـ داواکاریی کانادا بۆ باسکردن و گونجاندنی مافی مرۆڤ لە ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ڕێژیم لە لایەن ئامریکا و ئورووپاوە
ـ داخوازیی کانادا لە دەوڵەتە بەهێزە ئابوورییەکانی جیهان بۆ ڕاگرتنی هەرجۆرە یارمەتییەکی ئابووری بۆ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی کانادا کاتژمێرێک دواتر کۆبەندی ئەم دانیشتنەی پێشکەشی جاستین ترۆدۆ ، وەزیری دەرەوەی کانادا کرد.