![](/content/upload/1/news/56113_w920.jpg)
خۆپیشاندانەکانی دژی ڕێژیمی تاران بەنیسبەت کوژرانی ژینا ئەمینی درێژەی هەیە و خەڵک دژی ئەو ڕێژیمە بەردەوام خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەر خەڵک لە شارەکانی تالش، تاران، کرماشان، قوم، چوار مەحاڵ و بەختیاری، هۆرمۆزگان، سنە، فارس، ئیسفەهان، لاهیجان و چەند شاری دیکە دژی ڕێژیمی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە تالش، کرماشان، سنە، جونقان و چەند گەڕەکی تاران خەڵک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی تاران تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.
لە شاری جونقان لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان کردبووە سەر پایگای بەسیج و ئاگریان لەو پایگایە بەردا.
لە کرماشان دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و لە تاران درشمی مەرگ بەر دیکتاتۆر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دراوە.
لە زۆربەی شارەکانی دیکەش خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.