![](/content/upload/1/news/56120_w920.jpg)
لە ماڵپەڕی پارلەمانی بریتانیا لە نامەیەکدا کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس واژۆیان کردووە داوا لە دەوڵەتی بریتانیا کراوە کە ئەو دوڵەتە چیدیکە ڤیزا بە کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران نەدات یا ماوەی ڤیزای ئەو کەسانە درێژ نەکاتەوە.
ئەو نامەیە کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس واژۆیان کردووە داوایان لە ڕێژیمی تاران کردووە تا لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ ڕێژیمی تاران وتووێژ نەکات.
لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەڵک دژی ڕێژیمی تاران، وڵاتانی ڕۆژاوایش بە توندی سەرکوتی خەڵکی ناڕازییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی تاران مەحکووم کرد.
چەند وڵاتی ڕۆژاوایی تەنانەت بەرپرسانی باڵوێزخانە و کۆنسۆلگەرییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان بانگ کردووە و هۆشدارییان پێ داون کە واز لە سەرکوتی خەڵک بێنن.
کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕێژیمی ئێران بوو بەهۆی خۆپیشاندان لە کوردستان و ئێراندا کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە.