کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای هاوکاریی سیخووڕی لە خەڵک دەکات

19:01 - 14 رەزبەر 2722

لەکاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی تاران درێژەی هەیە و کوردستان و ئێران یەکدەنگ درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدەن ڕێژیمی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای هاوکاریی سیخووڕی لە خەڵک دەکات.

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی "فەراجا" ژمارەی 110322110 بڵاو کردووەتەوە کە لەو ڕێگایەوە خەڵک سیخووڕی بۆ ئەو بنکە نیزامییەی ڕێژیم بکەن.

هەروەها ئادرەسی ماڵپەڕێکی لەژێر ناوی"امین مردم. پلیس"  (http://aminemardom.police.ir) بڵاو کردووەتەوە کە خەڵک هەر چەشنە ناڕەزایەتییەکی خەڵک لە ڕێگای ئەو ماڵپەڕە بەو بنکەیەی ڕێژیمی ئێران ڕابگەیەنێن.

خەڵکی کوردستان و ئێران ئەو دوو ئادرەسەی کە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە لەقاو داوە.