![](/content/upload/1/news/56130_w920.jpg)
لە سەرەتای دەسپێکردنی شەپۆلی خۆپێشاندانەکان لە کوردستان و ئێراندا زیاتر لە ١٥٠ شاری وڵاتی جیهان خۆپیشاندانیان بۆ مەحکوومکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی بەڕێوە بردووە.
لە هەمووی ئەو وڵاتانەدا خۆپیشاندەران وێڕای پشتیوانی لە خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن وڵاتەکەیانەوە سزا بدرێن.
خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئێراندا دژی ڕێژیمی ئێران درێژەی هەیە و تەنانەت مامۆستایان و خوێندکارانیش پەیوەست بەو مانگرتنە بوونە.
لە پێوەندی لەگەڵ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران تەنانەت بەرپرسانی کۆنسولگەرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەندێک وڵاتی جیهان بانگ کراون و هۆشدارییان پێ داون کە ڕێژیمەکەیان واز لە سەرکوتی خۆپیشاندەران بێنێت.