کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەیە ئەنجوومەی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان بە مەبەستی مەحکووم کردنی سەرکوتی خوێندکاران و قوتابییان

12:36 - 15 رەزبەر 2722

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستان بەیاننامەیەکیان بە مەبەستی مەحکوومکردنی سەرکوتکردن و دەسبەسەرکردنی خوێنداران و قوتابییانی کوردستان ئێران بڵاو کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لە شارەکانی؛ مەریوان، سەوڵاوا، دیواندەرە، سنە، کەڵاتەرزان، سەقز، زیویە و بیجاڕ، بۆ پشتیوانی‌کردن لە خوێندکاران و قوتابییانی کوردستان و ئێران، کە لەلایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و سەرکوت دەکرێن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

لەو بەیانییەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە؛ ژینا ئەمینی قوتابیی دوێنێ و هێمای شۆڕشی ئەمڕۆی خۆپیشاندەرانی سەرتاسەریی ئێرانە و هەروەها ڕەمزی ئازیخوازیی تەواوی ئێران و کوردستانە کە بە ناحەق لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕنەندانە پەلامار درا و دواتر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا و بوو بەهۆی شۆڕشی سەرتاسەری لە ئێران و کوردستان.

هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، ئەوەی بەسەر "ژینا ئەمینیـ"ـ‌دا هات، جینایەتێکی گەورە بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچکات ڕاستیی ئەو ڕووداوەی ئاشکرا نەکرد و لە کۆمەڵگەی گشتیی ئێران بوو بەهۆی شۆڕشی سەرتاسەریی و خوێنداران و قوتابییانی ئێران و کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرد و داوای مافی ڕەوای خۆیان کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجێی ئەوەیکە بە دەم داواکارییەکانییانەوە بچن بە خراپترین شێوەی دەسبەسەر و سەرکوتیان دەکەن و بەهەمان شێوە هاووڵاتییانیش لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە خراپترین شێوە سەرکوت دەکرێن، بەڵام شۆڕشی خوێندکاران و هاووڵاتییان بووەتە شۆڕشێکی سەرتاسەری.