یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆی بۆبانگەوازی هەیئەتی زانستیی زانکۆی سەنعەتیی شەریفی تاران ڕاگەیاند.
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆی لە بانگەوازی زانکۆی شەریفی تاران ڕاگەیاند کە لەودا هەیئەتی زانستیی زانکۆی شەریفی تاران داوای لە خوێنداران کردووە کە کە پشتیوانی خۆیان لە ڕاپەڕینی خوێنداکارانی زانکۆی شەریف دەرببڕن و پشتیوانی سەرهەڵدانە سەرتاسەرییەکانی ئێران و کوردستان بن و یەکیەتیی خوێندکارانیش بەو مەبەستە لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆی دەربڕی و نووسی: "یەکیەتیی و یەکڕیزی نیشانەی سەرکەوتنە، هەیئەتی زانستیی زانکۆی شەریف، وێڕای سپاس و پێزانین لە جووڵەی شۆڕشی و ئازادیخوازیتان، ئێمە وەکوو یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان تەواوی سەرکوتکردنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی مەحکووم دەکەین و هەروەها سەرکوتکردنی خوێندکارانی تەواوی کوردستان و ئێران ئیدانە دەکەین و ئەوەی کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەیکەن کارەساتێکی لەبیر نەکراوە و پێویستە هەموو چین و توێژەکان پشتیوان و یەکگرتوو بن تا سەرکەوتن بەسەر دەسەڵاتی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامیدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، بە شێوەیەکی گشتی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەrێوە دەچێ و پێویستە هەموو لایەک یەکگرتووانە پشتیوانی لەو شۆڕشە بکرێ و بەپێی ئەو یەکگرتووییە و لەپێناو مافی ڕەوای خوێندکاران، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، پشتیوانیی خۆی لە زانکۆی شەریف دەردەبڕێ و بە تەواوی پشتیوانیی لە داوا و مافی ڕەوای خوێندکاران دەکا.