شەوی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە شاری "ئێکباتان" لەسەر چەندین بڵینگۆی نێو ئەو شارەڕا هەڕەشەی کوشتن و سەربڕین لە خەڵکی ناڕازیی شار کراوە.
شەوی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، هێزەکانی بەسیجی ڕێژیم لە وڵامی دروشمە شۆڕشگێڕانەکانی شەوانەی خەڵکی شار لەسەر چەندین بڵینگۆی شار هەڕەشەی بڕینی سەری ژن و منداڵی خەڵکیان کردووە.
ئەو هێزانەی ڕێژیم وتبوویان کە "تەنانەت سەری ژن و منداڵی خۆشمان دەبڕین بەڵام ناهێڵین زیانێک بە ڕێژیم بگات".
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاستیی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و بڵاوی کردووەتەوە کە وێڕای هەڕەشەی کوشتن و سەربڕین، تا ئێستا ٢٥٣ کەس بەدەستی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون کە لەنێویاندا ٣٤ منداڵ و ١٩ ژن هەبووە.