١٢١ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک سەبارەت بە پیلانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەرکوتی دڕەندانەی خوێندکاران، هۆشدارییان دا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، ١٢١ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیری تاران، دژی پیلانی ڕێژیم کە وتوویەتی بە توندترین شێوە خوێندکاران سەرکوت دەکا، هۆشدارییان دا و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرکوتکردنی خوێندکاران دژی هەموو بەرژەوەندی و یاسایەکە و لە هیچ شوێنێکی جیهان، حکوومەت هەڕەشەی سەرکوتی خوێناوی لە خوێندکاری زانکۆکان ناکات.
مامۆستایانی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە توندوتیژیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دژی خوێندکاران دەبێتە هۆی بەرفراوانتربوونی خۆپیشاندانەکان، لەبەر ئەوەی خوێندکارانی زانکۆش وەکوو هاووڵاتییانی دیکە داوای مافی سەرەتایی خۆیان دەکەن.