لاوانی قارەمان و بەهەڵوێستی شارەدێی ''نێ'' سەر بە شاری مەریوان بە کاردانەوە بە سەرکوتکارییەکانی چەکدارانی ڕێژیمی ئێران پایگایەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمیان لەو شارەدێیە ئاگر تێبەردا.
بەپێی ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدیۆیانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گویشتوون، لاوانی قارەمان و شۆڕشگێڕی شارەدێی ''نێ'' سەر بە شاری مەریوان دوێنێ شەو ١٥ خەزەڵوەر، لە کاردانەوە بە دەستدرێژێیەکانی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم و بە تۆڵەی شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕاپەڕینی کوردستان بە تایبەتی شەهید ''نەسرین قادری''، ئاگریان لە موڵگەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەو شارەدێیە بەردا و دووبارە بە ڕێژیمی ئێرانیان سەلماند کە تا کوردێک هەبێ، کوردستانیش دەمێنێ.