کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فینلاند، سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەو ڕێژیمەوە مەحکووم دەکا

11:15 - 18 خەزەڵوەر 2722

سەرۆکوەزیرانی فینلاند، بەئاماژە بە شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران کە بە ناوی" شۆڕشی ژینا" نێوبانگی دەرکردووە، سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتوندی مەحکووم دەکات.

"سانا مارین"، سەرۆکوەزیرانی فینلاند، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئاماژە بە پێشێلکارییە مافی مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها شۆڕشی ژینا لە ئێران، سەرەڕای مەحکوومکردنی کردەوە قێزەونەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم سەبارەت بە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازیی ئێران بە تایبەتی منداڵان و ژنان وتی: ئێمە پشتیوانی لە مافی گەڵی ئێران بەتایبەتی لە ژنانی ئەو وڵاتە لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەکەین و داوای دادپەروەری و بەرابەری بۆ هەموو ژنان لە هەر شوێنێکدا دەکەین.