کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندنی مانگرتن و خوپێشاندانی گشتی لە چلەی شەهیدانی بەلووچستان

11:02 - 17 خەزەڵوەر 2722

سێ هاوپەیمانیی سیاسیی ئێرانی بەمەبەستی هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی هەینی خوێناویی زاهیدان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، سێ هاوپەیمانیی سیاسیی ئێران پێکهاتوو لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، شۆرای دێموکراسیخوازنی ئێران و هاوپەیمانی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هەینیی خوێناویی زاهیدان و خاش و هەروەها هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی بەلووچستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەر کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی شەهیدانی هەینیی زاهیدان، داوایان لە خەڵک کردووە کە بە مانگرتنی گشتی و خوپیشاندانی سەرتاسەری و لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕووبەڕووی هێزەکانی  ڕێژیمی ئێران ببنەوە.