کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سەوڵاوا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:09 - 10 خەزەڵوەر 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری "سەوڵاوا" سەر بە پارێزگای سنە، شەوی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر بۆ درێژەدان و پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لاوانی شۆڕشگێڕ لەو چالاکییەدا لەسەر بڵیندگۆی مزگەوتی پۆمپی بێنزینی شاری سەوڵاوا کاتژمێر ١٢ی شەو سروودی شۆڕشگێڕی و نیشتمانییان بڵاو کردەوە و بۆ چەند خولەکێک خۆشییان خستە دڵی خەڵکەوە.

بەکرێگیراوانی ڕێژیم دوای ئاگاداربوونەوە گەیشتنە شوێنی چالاکییەکە و دوای ٢٠ خولەکێک بەهۆی نەدیتنەوەی بڵاوکەرەوەی ئەم سروودە ناچار بوون سیمی بڵیندگۆکان بەگشتی بپچڕێنن.

لاوانی شۆڕشگێڕی نیشتمان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕین بەردەوامن و لە بەرانبەر سەرکوتی هێزەکانی ڕێژیم کۆڵ نادەن.