کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز لە مەریوان داوایان کردووە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر بۆ بەرزڕاگرتنی یادی نەسرین قادری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان لە سەر گڵکۆی ناوبراو لە بەهەشتی موستەفای مەریوان کۆ ببنەوە.
دەقی داواکارییەکە بەم چەشنەیە:
ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
هەروا کە ئاگادارن لە شۆڕشی ژیناوە تا ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە کچان، ژنان، لاوان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و چوونەتە ڕیزی شەهیدانی کوردستانەوە.
نوێترین قوربانیی دەستی پڕ لە تاوانی ڕێژیم شەهیدکردنی "نەسرین قادری" کچە خوێندکاری دوکتۆرا لە شاری تاران بوو.
ژنان لە هەمو ڕەهەندێکی سیاسی، کلتووری، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی پەراوێز خراون و ئەم پەراوێزخستنەیش بووەتە هۆکاری دابڕان و بێبەشبوونی ژنان لە کار و چالاکیی نیو کۆمەڵگا لە هەموو ئەو بوارانەی کە ئاماژەی پێ درا.
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز، داواکارین کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر بۆ بەرزڕاگرتنی یادی نەسرینی ئازیز و سەرجەم شەهیدانی کوردستان لە سەر گڵکۆی ئەم ئازیزە لە بەهەشتی موستەفای مەریوان کۆ ببینەوە.
بەشداریی هەموو ئێوە هاوشارییانی خۆشەویست، هەم ڕێزگرتنە لە کار و تێکۆشانی ئەم شەهیدەی گەلەکەمان و هەم یادی ئازیزی بەرز ڕادەگرین و هەم قورسایی ئەم کۆستە لەسەر شانی بنەماڵەکەی کەم دەکەینەوە.
ژن، ژیان، ئازادی
شوێن: بەهەشتی موستەفا
ڕۆژ، سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر
کاتژمێر،٢ی دوانیوەڕۆ
کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازی مەریوان