ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەر لاوانی شۆڕشگێڕ لە شاری "شاهۆ"ی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا لاوانی فیداکار و هەمیشە ئامادەی گەل و نیشتمان پووستێری تایبەت بە دۆخی ئەم دواییەی کوردستان و ئێرانیان لەنێو شاردا بڵاو کردەوە و بوونە هۆی دڵگەرمی و خۆشحاڵیی خەڵک بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان.
لاوانی شۆڕشگێڕی شاری شاهۆ بە دروشمی وەک "نترسید ما همە با هم هستیم، مرگ بر خامنەای، مرگ بر حکومت بچەکش و قیام تا سرنگونی ادامە دارد"، داماویی ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێرانیان بۆ جارێکی دیکە لە دیواری کۆڵان و شەقامەکانی شاردا وێنا کردەوە.