کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی نیووزلەند داواکارییەکی بۆ شارۆمەندانی خۆی بڵاو کردەوە

12:36 - 17 خەزەڵوەر 2722

وەزارەتی دەرەوەی نیووزلەند نامەیەکی بۆ کۆمیتەی کورد و ئێرانییەکانی نیشتەجێ لە نیووزلەند ناردووە کە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەی کە لە ئیرانیشن بە زووترین کات بگەڕێنەوە وڵاتی نیووزلەند.

وەزارەتی دەرەوەی نیووزلەند لە نامەیەکدا کە بۆ کۆمیتەی کورد و ئێرانییەکانی نیشتەجێ لە نیووزلەندی ناردووە باسی لەوە کردووە شارۆمەندەکانی بە زووترین کات ئێران بەجێ بێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی نیووزلەند بەتوندی هۆشداریی بە هاووڵاتییانی خۆی داوە باقی خەڵکی دیکەش لە وڵاتی ئێران ئاگادار بکەنەوە کە بگەڕێنەوە بۆ نیووزلەند.

لەو نامەیەدا هاتووە بەهۆی نەبوونی ئینتێرنێت لە ئێراندا باقی شارۆمەندانی دیکەی نیووزلەند ئاگادار بکەنەوە.