کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی دواناوەندیی گوندی "وەرمەهەنگ" ئاڵای ڕێژیمیان لە قوتابخانە هێنایە خوارەوە

20:02 - 17 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابییانی دواناوەندیی گوندی "وەرمەهەنگ" سەر بە شاری کامێران ئاڵای ڕێژیمی ئێرانیان لە قوتابخانە هێناوەتە خوارەوە و ئاگریان تێبەرداوە.

 بەڕێوەبەری قوتابخانە بە ناوی "شەهاب بەهرامی" ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی 
لەو چالاکییەی قوتابییان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام لە دۆزینەوەی ئەو قوتابییانەی کە ئاڵاکەیان هێناوەتە خوارەوە سەرکەوتوو نەبووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بۆ دۆزینەوەی ئەو قوتابییانەی کە ئەم چالاکییەیان ئەنجام داوە داوایان لە دووکاندارانی پاڵ ئەو قوتابخانەیە کردووە کە ڕێگە بدەن چاو لە کامێرای چاوەدێریی ئەم دووکانانە بکەن بەڵام دووکانداران لە هەوڵێکی یەکدەستدا سەرەڕای گوشارێکی زۆر لە پێدانی فیلمی کامێراکان بە هێزە ئیتلاعاتییەکان خۆیان بواردووە.

قوتابییان لە ئێران و کوردستان بە دروشمدان تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوونە و لە شەقامەکاندا وانە بۆ ڕووخانی حوکمڕانیی ڕێژیم دەڵێنەوە.