ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر لە سێ ڕۆژەی شەهیدبوونی "نەسرین قادری" بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی تاران، خەڵکی مەریوان لەسەر گڵکۆی ئەو شەهیدە کۆ بوونەوە.
خەڵکی مەریوان لەسەر گڵکۆی شەهید نەسرین قادری دژی ڕێژیمی ئێران، سپای پاسداران و خامنەیی دروشمیان دا.
هەروەها خەڵک سروودی دوژمنشكێنی "ئەی ڕەقیب" و "ئەی شەهیدانـ"ـیان وتووەتەوە.
ئەمڕۆ لە دوای بانگەوازی کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز لە مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی نەسرین قادری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان خەڵک لە سەر گڵکۆی ناوبراو لە بەهەشتی موستەفای مەریوان کۆ بوونەوە.