کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئامریکا بۆ سەر کاروانێکی سووتەمەنیی نێردراوی ئێران بۆ لوبنان

10:35 - 18 خەزەڵوەر 2722

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتشی ئامریکا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کاروانێکی سووتەمەنیی نێردراوی ڕێژیمی ئێران بۆ لوبنان لە سنووری عێراق و سووریە، سەرەڕای لەنێوبردنی هەموو کاروانە نێردراوەکە ٢٥ کەس لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران و ٢١ کەسی دیکەشیان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سابرین نیووز، کە سەر بە گرووپی حەشدی شەعبییە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئامریکا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سووتەمەنیی نێردراوی ڕێژیمی ئێران بۆ لوبنان لە سنووری نێوان عێراق و سووریە و لە ئاکامدا سەرەڕای لەنێوبردنی هەموو کاروانە سووتەمەنییەکە  ٢٥ کەس لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژراون و ٢١ کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای ئەوەیکە لە نێوخۆ ڕووبەڕووی شۆڕشێکی مەزنی خەڵک بووەتەوە ئێستاش و لەو کاتەدا سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران دەدزێ و بۆ گرووپە میلیشیاکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی دەنێرێت.