کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزب لە سنە کۆچی دوایی کرد

10:59 - 18 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "ستار ئەحمەدی" ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی و خەڵکی گوندی "بۆڕیەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری مەریوان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ستار" هەر لە سەرەتای هێرشەکانی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان لە گوندی "بۆڕیەر"، وێڕای بەشێک لە خەڵکی دڵسۆزی ئەو گوندە کەوتە بەر ڕقی جەلادانی ڕێژیم و بە گولـلە بریندار کرا.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل مایەوە و ئەرکە حیزبییەکانی بە بەرپرسیاریەتییەکی زۆرەوە ئەنجام داون.

کاک ستار ئەحمەدی وەکوو ئەندامی حیزب یارمەتیی کادر و پێشمەرگەکانی هێزەکانی "زرێبار"ی مەریوان و "زاگروسـ"ـی داوە و هەمیشە ماڵەکەی جێگای حەوانەوەی پێشمەرگە و پشت و پەنا و جێگای متمانەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

تەرمی کاک ستار لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی بۆڕیەر و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو و گوندی بۆڕیەر دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.