کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی کوردستان مزگەوتەکانیان کردووەتە سەنگەری خۆڕاگری دژی ڕێژیمی ئێران

13:42 - 10 خەزەڵوەر 2722

لە ئێستادا لاوانی کوردستان مزگەوتەکانی کوردستانیان کردووەتە سەنگەری خۆڕاگری دژی ڕێژیم و لەو مزگەوتانەوە ورە بە خەڵک دەدەن و ئیرادەی خەڵک بەرز دەکەنەوە.

هەروەها لاوانی شۆڕشگێڕ لەو مزگەوتانەوە قسە بۆ خەڵک دەکەن و سروودی شۆڕشگێڕی بڵاو دەکەنەوە.

لاوان دەڵێن کە مزگەوتەکان تەنیا شوێنی نوێژکردن نین و دەتواندرێ وەکوو شوێنی خۆڕاگری دژ بە زوڵم و ستەم کەڵکی لێوەربگیرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەتایبەت لە مەهاباد، سەوڵاوا و چەندین شاری دیکە لە مزگەوتەکانی شارەوە، لاوانی شۆڕشگێڕسروودی شۆڕشگێڕانەیان بڵاو کردووەتەوە و ورە و ئیرادەیەکی باشیان بە خەڵک بەخشیوە بۆ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان.