کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە لە بەرانبەر فڕۆکەکانی ئێران بۆ شەڕی ئۆکراین، چەک و پارەی بە ڕێژیمی ئێران داوە

11:13 - 18 خەزەڵوەر 2722

سەرچاوە ئەمنییەکانی ڕۆژاوا ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیە لە بەرانبەر فڕۆکە خۆتەقێنەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە شەڕی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەرگیراوە، کۆمەڵێک چەکی دەسبەسەرداگیراوی ڕۆژاوایی و١٤٠  میلیۆن یۆرۆ پارەی بە ڕێژیمی ئێران داوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، فڕۆکەیەکی نیزامیی ڕووسیە، پارەیەکی زۆر و سێ جۆر چەکی قورس، لەوانە مووشەکێکی دژەتانکی بە ناوی "نلاو"ی بریتانیایی و مووشەکێکی دژەتانکی ئامریکایی بە ناوی "جاولینا" و مووشەکێکی دژەئاسمانی  بە ناوی "ئیستینگێر"ی بۆ فڕۆکەخانەی شاری تاران ڕاگواستووە.