ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانی لە چلەی شەهیدانی بەلووچستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
خەڵکی خەباتکاری ئێران و کوردستان
هەر وەک دەزانن بنەماڵەی گیانبەختکردووان و گرووپەکانی دیکە و دامەزراوە سیاسییەکان خوازیاری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بە مەبەستی ناڕەزایەتی لە چلەی شەهیدانی بەلووچستانن.
ئێمە سەرەڕای پشتیوانی لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدان، لە ڕاستای هاواهەنگیی زیاتر و پشتیوانیی بەرینتر لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، داوا لە گشت کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و کوردستان دەکەین لە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەردا، بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەگونجێت کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی بەلووچستان لە هەینی خوێناویدا مەحکووم بکەن. هەروەها هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووان و خەڵکی خەباتکاری بەلووچستان دەرببڕن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی