کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە پیرانشار و مەهاباد

12:21 - 18 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی چالاکییەکاندا ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی "پیرانشار و مەهاباد"، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی کوردستان و گەلانی ئێران و هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە و ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە بەشێکی ئەو چالاکییەدا کە لەلایەن ئەندامانی "کۆمیتەی لاجان" لە سەر پردی "داشێخـ"ـی سەر بە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو ئاگر کرایەوە و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی "بەفرەوان و قسقەڵا"ی سەر بە شاری مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەی پووستێری "پێشەوا قازی محەممەد" و دروشمی "ئێمە ڕۆڵەی پیشەواین، بۆ کوردستان گیانفیداین" چالاکییان ئەنجام دا.