کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کەسایەتییە ئێرانی و جیهانییەکان بۆ شۆڕشی ژنان لە ئێران

16:22 - 10 خەزەڵوەر 2722

لە درێژەی پشتیوانیی کەسایەتییە ئێرانی و جیهانییەکان بۆ شۆڕشی ژنان لە ئێران، "لەیلی گەلەداران" شاعیر و دەرچووی خوولی تایبەتیی دوکتورای تێکنۆلۆژیی دیجیتاڵیی هونەرە نمایشییەکان لە زانکۆی "ساپینزا" لە شاری ڕۆمی ئیتالیا، کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کردووە.

لەو مەحکوومکردن و ناڕەزایەتییە بە کوشتنی "ژینا"دا، ناوبراو دەستی لە پیشەکەی کە بەڕێوەبەریی ئەدەبیاتی نیمایشیی زانکۆی "تاران" بووە، کێشاوەتەوە.

"گەلەداران" لە ڤیدیۆیەکدا و لە نوێترین شێعریدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی "ژینا" شێعرێکی لەژێر ناوی "مەرسیەیێ دۆختێ خاک و ئێی خاک وای" خوێندووەتەوە.

هەروەها "سارا پاڵ" ئەندام پارلمانی "نیووزلەند" وتوویەتی: من بۆ مەحکوومکردنی سەرکوتی ژنان و شۆڕشی ژنانی ئێران دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی سەرۆکوەزیری نیووزلەند لە حیزبی کرێکار.

نابراو لە درێژەدا باسی ئەوەی کردووە کە من لە تەنیشت ژنان و کچانی ئێرانی بۆ مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤبوونی خۆم خەبات دەکەم و ڕاوستاوم.