
ڕۆژی دووشەممە، "ڕابێرت ماڵی" نوێنەری تایبەتیی ئامریکا وتوویەتی: ئەگەر بەرجام لە ڕێگەی دیپلۆماسی تووشی شکست بێت کەڵک لە بژاردەی نیزامی دژی ڕێژیمی ئێران وەردەگرین".
"ماڵی" جەختی کردووەتەوە کە ئامریکا هێشتا دیپلۆماسی لە تەنیشت سەپاندنی گەمارۆکان بە باشترین ڕێگە بەنیسبەت بەرجام بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەزانێت، بەڵام هەر وەکوو "بایدن" وتوویەتی بژاردەی نیزامی وەکوو کۆتا ڕێکار لەسەر مێزی وتووێژە.
ناوبراو هەروەها لە "دامەزراوەی کارنگی بۆ ئاشتیی نێونەتەوەیی" باسی لەوە کردووە، ئێمە داوای لێبوردن ناکەین بۆ ئەو هەوڵانەی کە ئەنجاممان داون هەتا پێش بە ئێرانی چەکی ناوکی بگرین.
بەگوێرەی هەواڵدەریی "ئاسۆشێتێدپرێس" نوێنەری تایبەتیی ئامریکا بەو لێدوانانە کاردانەوەی بەو ڕەخنانە پێشان داوە کە لە سیاسەتەکانی ئامریکا بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران گیراوە و وتووشیەتی ماوەی دوو مانگە باسی بەرجام ڕاوەستاوە و ئەو بابەتە لە ئێستادا جێگای سەرنجی دەوڵەتی "جۆ بایدن" نییە.