لاوانی قارەمانی ناوچەی سەردەشت، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی "ژینا" لە نێوشار، پردی گوندی کۆڕبناو، ڕێگای بێوران و ڕێگای سەردەشت بۆ ڕەبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شەوی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەری ناوچەی سەردەشت، بە نووسینی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لەسەر دار و دیواری ئەو شارە و سەر ڕێگاکانی هاتوچۆ بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد و پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی "ژینا ئەمینی" ڕاگەیاند.
کچان و کوڕانی کوردستان بەگشتی لە شۆڕشی سەرانسەریی ژینادا بەشدارییان کردووە و بە داگیرکەرانی کوردستانیان وتووە کە ئەو شۆڕشە سەردەکەوێ و دەبێ داگیرکەر خاکی پیرۆزی کوردستان بەجێ بێڵن، بۆیە لاوانی شاری سەردەشت بە نووسینی دروشمی ژن ژیان ئازادی لە شوێنە گشتییەکان پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی سەرانسەریی بەدژی تاران دەربڕی.