کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان دژی تاریکپەرەستان لە شاری مەهاباد درێژەی هەیە

12:39 - 19 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەر مانگرتنی هاووڵاتییان لە شاری سەربەرزی مەهاباد دەستی پێ کردووە.

هاووڵاتییان دووکان و بازاڕیان لەو شارە داخستووە و تێکڕا ڕژاونەتە سەر شەقام و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.

شەوی ڕابردوو بەدوای گەڕانەوەی تەرمی شەهید "فایەق مام قادری" لە نەخۆشخانەی ورمێ کە شەوی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی مەهاباد دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ سەر و پشتی بەتوندی بریندار ببوو خەڵک لەو شارە ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندێکی بەرینیان بەڕیوە برد.

دوای قەتڵی حکوومەتیی "ژینا ئەمینی" و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران هاووڵاتییان لە شاری مەهاباد بەردەوام لە شەقامەکاندان و دژی ڕێژیمی خوێنڕێژی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.