شەهید محەممەد مام قادری، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵی خۆی ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا پاش چەندین ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی شۆڕشە مەزنەکەی کوردستان بوو.
٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم وێرای پۆلێک خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش، بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی برای شەهید فایەق بەناوی" مەسعوود مام قادری" هێرش دەکەنە سەر ماڵی بابی ناوبراو، شەهید فایەق بۆ ئەوەیکە پێش بە دەستبەسەرکردنی براکەی بگرێ هەوڵ دەدا براکەی نەبەن بەڵام هەر دوو هێزی بەشدار لە گرتنی براکەیدا ڕاستەوخۆ بە چەکەکانی تاپڕ و کڵاشینکۆف تەقەی لێ دەکەن کە لە ئاکامدا سەر و پشت و سینگی بە قورسی بریندار دەبێ و تا ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانە لە کۆمادا دەبێ کە بەداخەوە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە شەهید دەبێ و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەبێ.
بابی شەهید فایەق بە هۆی ئەم ڕووداوەوە سکاڵا دژی هێزە ئینتیزامییەکان تۆمار دەکا و داوا دەکا کە بکوژانی کوڕەکەی سزا بدرێن.
پێویستە بگوترێ کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا باوکی شەهید فایەق بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەیکە لە سکاڵاکەی پاشەگەز ببێتەوە و هێزەکانی ڕێژیم پێیان وتووە ئەگەر بێدەنگی لە سكاڵاکەت بکەی هەم دەتکەین بە بونیادی شەهید و هەم ئیزن دەدەین بە بێدەنگی شەهید فایەق بنێژی، بەڵام بابی شەهید فایەق ئەو داوایەی ڕەتکردۆتەوە و پێی وتوون کە هیزی ئینتزامی ئەو کارەی کردووە و بکوژی کوڕی منن و دەبێ سزا بدرێن.
لە دوای ئەم جەریانە ڕێژیمی تێرۆریستی خەریکی پەروەندەسازییە بۆ بە ئیغتشاشگەر ناساندنی باوکی شەهید فایەق و خەریکی تۆمەت لێدانی بێ بنەمان.
شایانی باسە کە شەوی ڕابردوو شەهید فایەق لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهابادا و بە دروشمی شەهید نامرێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.