لە ناوچەی "لاجان شار" پیکهاتوو لە گوندەکانی گردکشانە، سەروکانی و ئەندێزێ بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لاوانی شۆڕشگێڕ لەو ناوچەیە بەتایبەت لە فەلەکەی ئەندێزێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و دروشمی "نەمان بۆ خامنەیی"، "نەمان بۆ دیکتاتۆر"، "ڕاپەڕین تا ئازادی"و "ژن ژیان ئازادی"ـیان نووسیوە.
ئەوان بە نووسینی دروشم لە زۆربەی شوێنەکان ورەیان بە خەڵکی ناوچەکە بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی ئێران داوە.