کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕوو بە خەڵکی ئێران: "ئێوە تەنیا نین"

18:23 - 19 خەزەڵوەر 2722

"ئانالێنا بەربووک" وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئاڵمان ڕوو بە خەڵکی ئێران وتوویەتی کە خەڵکی ئێران تەنیا نین و "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لەو بارەوە وتوویەتی کە سەبارەت بەو هەڵوێستەی وڵاتی ئاڵمان بێدەنگ نابین و وڵامی خۆمانمان دەبێت.

پارلمانی وڵاتی ئاڵمان پرۆژەیاسای ئەو وڵاتەی سەبارەت بە پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازیی ئێران و گوشارخستنەسەری زیاتر بۆ سەر ڕێژیمی ئێرانی پەسند کرد.

"ئانالێنا بەربووک" لەو بارەوە هەروەها وتوویەتی کە "ئێمە تەسلیم نابین، نەک ئەمڕۆ بەڵکوو تا ئەو کاتەی پێویست بکات لە پشتی خەڵکی ئێران دەمێنینەوە. ئێمە دەنگی خەڵکی ئێران بە تەواوی جیهان دەگەیەنین".

"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران هەڵوێستەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانی بە ئاژاوەگێڕانە، دەستێوەردان و نادیپلۆماتیک وەسف کردووە.