ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەر ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید "موختار ئەحمەدی" لە گۆڕستانی "دارسەریرانـ"ـی مەریوانی بە بەشداریی بەشکۆی هاووڵاتییان بەڕێوە چوو.
هاووڵاتییان لەسەر گڵکۆی شەهید "موختار" بە دروشمی "ئازادی. ئازادی. ئازادی، ئێمە کوردین نابەزین ڕۆڵەی پێشەوا قازین" پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ شەهید موختار و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی نوێ کردەوە.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر، شەهید "موختار ئەحمەدی" لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری مەریوان شەهید کرا.
لە کاتی دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەدژی ڕێژیمی منداڵکوژی ئێرانەوە هەتا ئێستا بە دەیان لاو و منداڵ لە کوردستان و ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای تێرۆریستیی پاسداران شەهید کراون.