کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە بۆکان داوای لە دێهیاریی گوندەکان کردووە پێش بە چالاکیی خەڵکی شۆڕشگێڕ بگرن

11:57 - 20 خەزەڵوەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیم لە شاری بۆکان، لەلایەن فەرماندارییەوە داوای لە دێهیاریی گوندەکانی ئەو شارە کردووە کە پێش بە کار و چالاکیی خەڵکی ئازادیخواز بگرن.

بەپێی زانیارییەکان داوا لەو دێهیارانە کراوە کە هەر جۆرە دروشم و نووسراوەیەک کە پێوەندیدار بە خۆپیشاندانەکان و بەتایبەت پێوەندیدار بە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێت دەبێ لەسەر دیواری کۆڵانەکانی گوند بیانسڕنەوە.

ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران لەهەمبەر یەکگرتوویی و بەردەوامیی خەڵک لە خۆپیشاندان بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان بێ توانا ماوەتەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات دەنگی ئازادیخوازان کپ بکات.