کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەردەشت چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە

16:34 - 20 خەزەڵوەر 2722

شەوی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی نزیک دوو مانگی گەلانی ئێران، لەلایەن شۆڕشگێران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەردەشت" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەندامان و شۆڕشگێڕانی کوردستان  لە شاری "ڕەبەت" و گوندەکانی "بێوران و مارەغانی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا، وێنەی "قازی محەممەد" و شەهیدانی مووشەکبارانی ٦ی ڕەزبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆڵانەکاندا بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها دروشمی "ئـێمە ڕۆڵەی پیشەواین بۆ کوردستان گیانفیداین و شەهید پێشەنگی ڕزگارییە" بەشێوەی نووسراوە، لەو چالاکییەدا بڵاو کراوەتەوە.

ئەندامان و شۆڕشگێڕان، لە مزگەوتی گوندی بێوران بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی زیاتری خەڵک چالاکییەیان ئەنجام داوە، چونکە جگە لەوەیکە شوێنێکی گەشتارییە، بۆ نوێژی هەینی خەڵکێکی زۆر لە خەڵکی شار و دەوروبەری ڕووی تێ دەکات.

لە درێژەی ئەو چالاکییەدا لە مزگەوتی بێوران ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکردووە.