کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەلووچستان خەڵکی ئازادیخواز و تێکۆشەر ڕژانە سەر شەقامەکان

16:56 - 20 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، لە دوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی، خەڵک لە شارەکانی پارێزگای بەلووچستان دژی ڕێژیمی تاران ڕژانە سەر شەقامەکان.

خەڵک بە دروشمی "مرگ بر خامنەای، سپاهی قاتلە و مرگ بر دیکتاتور" ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی ئەو ڕێژیمە درێژەیان بە خۆپیشاندانەکان دا.

لە بەلووچستان لە شارەکانی زاهیدان، ئیرانشهر، سەراوان، پەهرە، ڕاسک، چابەهار، خاش'' و چەند شاری دیکە خەڵک لە دوای بانگەوازی پێشووتر دژی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە بەڕێوە برد.

لەو خۆپیشاندانانەدا هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران تەقەیان لە خەڵكی خۆپیشاندەر کردووە و چەند کەس بریندار بوونە.

لە ماوەی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکانی بەلووچستاندا بە دەیان کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون، بەڵام خەڵکی بەلووچ هەرجارێ زیاتر لە جاران بە ورەیەکی زیاتر دژی ڕێژیم و جیایەتەکانی ئەو ڕێژیمە ڕاپەڕین درێژە پێ دەدەن.