کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی تاران جێگری باڵوێزی ئێرانی بانگ کرد

10:26 - 21 خەزەڵوەر 2722

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە، سەبارەت بە هەڕەشەکانی تاران لە ڕۆژنامەوانانی فارسی زمان و دانیشتووی بریتانیا جێگری باڵوێزخانەی ئێرانی لە لەندەن بانگ کردووە.

''جیمز کلورلی''، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی، هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نوێنەری ڕێژیمی ئێران لە بریتانیامان بانگ کردووە و زۆر بە ڕوونی پێمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە هەڕەشە بۆ سەر ڕۆژنامەوانانی دانیشتووی بریتانیا بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەین و ئەگەر گیانی دانیشتووانی بریتانیا لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ئێرانەوە بکەوێتە مەترسییەوە ئەوە وڵاتی بریتانیا کاردانەەی توندی دەبێت.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر هەواڵدەریی ئێران ئینتێرنەشناڵ لە بیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە دووکەس لە شڕۆڤەکارانی سیاسیی ئەو کاناڵە لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، هەڕەشەی تێرۆریان لێ کراوە.