لە نێوان یاریی بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان بۆ ماوەی چەند خولەکێک و بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دروشمی ''ژن ژیان ئازادی'' وترایەوە.
لەو یارییە بۆکسێنەدا کوردێکی باکووری کوردستان کە هەم یاریزانێکی بەنێو بانگی ئاڵمان و جیهانە و هەمیش ناوبژیوانی ئەو یارییە بووە، بە کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتە باسی لە شۆڕشی ژینا لە ئێران و کوردستان کردووە و تیشکی خستووەتە سەر خەباتی ڕەوای خەڵکی ئێران و کوردستان بە دژی ڕێژیمی ئێران.
هەروەها لە هۆڵەکەدا بە سەدان وێنەی ژینا ئەمینی، کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە شەهید کراوە، بڵاو بووەتەوە و دروشمی ژن ژیان ئازادی وتراوەتەوە.