کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری کچی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرانسە

12:17 - 21 خەزەڵوەر 2722

کچی شەهید ''مینوو مەجیدی'' کە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان دژی کوشتنی بەئەنقەستی ژینا ئەمینی، لە کرماشان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە شەهید کرابوو لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرانسە کۆ بووەتەوە.

ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، کچی شەهید ''مینوو مەجیدی'' و هەروەها ''مەسیح عەلینژاد'' و چەند کەسێکی دیکە سەبارەت بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ، لەگەڵ ''ئێمانۆئێل ماکرۆن''، سەرۆککۆماری فەرانسە کۆ بوونەوە و سەبارەت بە شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان پاش کوشتنی بەئەنقەستی "ژینا ئەمینی" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە قسەیان کرد.

جێگەی ئاماژەیە کە لە نێوان ئەوە سەردانەدا سەرۆککۆماری فەرانسە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بەدژی ڕێژیمی وەکوو شۆڕشێک ناو لێ برد و وتی کە ئێمە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دەکەین.

"مینوو مەجیدی" لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ و لە درێژەی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی بەئەنقەستی "ژینا ئەمینی" لە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم شەهید کرا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی خەڵکی ئێران بەتایبەتی کوردستان دژی ڕێژیمی داگیرکەر بوو.