کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی ''خولەکی ٢٢'' بۆ ژینا ئەمینی لە کێبڕکێیەکانی جامی جیهانی وەڕێ خرا

09:42 - 22 خەزەڵوەر 2722

کەمپەینێک لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە نیشانەی هەشتەگ ٢٢ (#SayHerName22)، پێک هاتووە و داوا لە هەموو تەماشاچییانی یارییەکانی جامی جیهانیی تۆپی پێ لە وڵاتی "قەتەر" دەکات کە لە خولەکی ٢٢ی هەر کێبڕکێیەکدا هاوار بکەن "مەهسا ئەمینی".

یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتێر نووسیویەتی: "بیر لەو کاتە دەکەمەوە کە دەنگوڕەنگی ڕێژیم ناچار دەبێت لە خولەکی ٢٢دا هەموو یارییەکان سانسۆڕ بکات".

هەروەها یەکێکی دیکە نووسیەتی: ''دەتوانین لە شوێنە گشتییەکان و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ببنە دەنگی خەڵکی ئێران و بڵێن "مەهسا" تەمەنی تەنیا ٢٢ ساڵ بوو''.

بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە وتوویانە کە ناوی "ژینا" ڕەمز و کۆدی ٢٢ سەرکەوتنی ئێمەیە. هەروەها ڕۆژی لە دایکبوونی مەهسا ئەمینی و تەمەنی، بە یادی "ژینا" کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ دەگۆڕین بۆ قۆناغی شۆڕشگێڕی لە خولەکی ٢٢ی هەر یارییەکدا بە دەنگی بەرز ناوی "ژینا" دێنین.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پێشتر وتبوویان کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کێبڕکێیەکانی جامی جیهانی لە بەشێک لە سینەما و شوێنە گشتییەکاندا بڵاو دەکەینەوە.