کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەمەن: دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی لێبڕاوانە ڕووبەڕووی دەستێوەردانەکانی ئێران ببنەوە

10:53 - 22 خەزەڵوەر 2722

وەزیری دەزگای زانیارییەکانی یەمەن داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە کە، لێبڕاوانە و زۆر بە ڕوونی، ڕووبەڕووی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن ببنەوە.

مەعمەر ئەلڕیانی، وەزیری زانیارییەکانی یەمەن، ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی سەبا، سەبارەت بە دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی کە ماددەی هۆشبەری بۆ میلیشیا حوسییەکانی یەمەن دەگواستەوە وتی: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین کەشتیی ئێرانی کە ماددەی هۆشبەریان بۆ میلیشیا حووسییەکان و هەروەها حیزبوڵای لوبنان دەگواستەوە و لەو ڕێگایەوە سەرچاوەی داهاتی ئەو دوو گرووپە میلیشیایەی سەر بە ڕێژیمی ئێران بوون، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ڕێژیمی ئێران دەیویست لە ڕێگەی قاچاخی ماددەی هۆشبەرەوە پارە بۆ میلیشیا حوسییەکانی یەمەن وهەروەها حیزبوڵڵای لوبنان دابین بکا و پەرە بە کردەوە تێرۆریستییەکانی لە ناوچەکە و جیهاندا بدا، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی زۆر لێبڕاوانە بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە بدات.