کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان: یەکیەتیی ئورووپا گەمارۆی نوێ بەدژی تاران تاوتوێ دەکا

10:43 - 10 خەزەڵوەر 2722

سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا ڕایگەیاند؛ یەکیەتیی ئورووپا لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکا کە گەمارۆی زۆرتر بەدژی ڕێژیمی ئێران بسەپێنێ.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، "ئولاف شۆلتێس" سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئاڵمان، وێڕای مەحکوومکردنی جیانەیەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەرانبەر بە خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران و دەربڕینی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا وتی: یەکیەتیی ئورووپا خەریکی تاوتوێی گەمارۆی زۆرتر بەدژی ڕێژیمی ئێرانە.

شۆلتێس لە درێژەدا وتی: گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا بەدژی تاران پێویستە گرینگییان پێ بدرێ و ئێمەش هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوگەلی زۆرتر دەکەین؛ یەکیەتیی ئورووپا پێشتریش گەمارۆکانی مافی مرۆڤی خستووەتە سەر تاران بەهۆی ئەوەیکە لە هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین هاوکاریی کردووە، کۆماری ئیسلامی خەریکە بە خراپترین شێوە خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیو و منداڵ لە ئێران دەکوژێ، بۆیە پیویستە هەموو دنیا ئاگاداری ئەو کارەساتانە بن.